زاری کرمانجی
هەڵوێستی سیستانی لەسەر کوژرانی خامنەیی.
راگەیەندراوی نووسینگەی عەلی سیستانی:
- سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکەین بۆ شەهیدبوونی سەید عەلی خامنەیی.
- پێگە باڵاکەی سەید خامنەیی و دەورە بێوێنەکەی لە ڕێبەرایەتیکردنی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە.
- گومانی تێدا نییە کە دوژمنان بە شەهیدکردنی سەید خامنەیی و هەڵگیرساندنی دەستدرێژییەکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، مەبەستیان بووە زیانێکی گەورە بەم وڵاتە ئازیزە بگەیەنن.
- چاوەڕوانکراو لە گەلی مەزنی ئێران ئەوەیە کە یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن و ڕیزەکانیان توندوتۆڵ بکەن، و ڕێگە نەدەن دەستدرێژیکاران ئامانجە شوومەکانیان بەدی بهێنن.

































































