زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی هاوكارییەكانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، بڕی 18،550 دۆلاریان بەسەر 348 خێزان دابەش كرد.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر لە 40 ڕۆژە بەردەوامن لە پێشكەشكردنی هاوكاریی جۆراوجۆر بە بە ئاوارە و دانیشتووانی ڕۆژئاوا.
ئەم هاوكارییانە بە پاڵپشتیی بەخشەران و خێرخوازان و دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراون و لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگاتە ڕۆژئاوای كوردستان و بەسەر خەڵكی نیازمەند دابەش دەكرێن.


































































