زاری كرمانجی :
كۆمپانیای Neuralink هەڵساوە بە دروستكردنی ئامێرێكی بێ تەل كە لە مێشكی كەسانی نابینا دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی توانای بینین.
خاوەنی پرۆژەكە ئیلۆن مەسك ملیاردێری جیهانی و خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر و بەڕێوەبەری گشتی و تەكنەلۆجی تێسلا مۆتۆرز، پێشبینی دەكات لەماوەی شەش مانگدا دەستدەكەن بە تاقیكردنەوەكانیان لەسەر مرۆڤ بۆ دانانی ئەو ئامێرە.
ئیلۆن ئاشكرای دەكات ئەگەر كەسێك هەرگیز نەیبینیبێت، وەك ئەوانەی هەر بە نابینایی لەدایكبوون، پێمانوایە هێشتا دەتوانین بیناییان بۆ بگەڕێنینەوە.
ئیلۆن مەسك باس لە گرنگی ئامێرەكە دەكات و دەڵێ:” دوو گرنگترین تایبەتمەندیی ئامێرەكە، گەراندنەوەی بینایی بۆ نابینایان و توانای جووڵەی ماسولكەكان بۆ ئەو كەسانەی كە ناتوانن دەست و قاچەكانیان بجوڵێنن.”
پێشتر كۆمپانیای بەرهەمهێنەر لە چەند ساڵی رابردوودا تاقیكردنەوەكانی لەسەر ئاژەڵان ئەنجامداوە و لە ئێستادا داوا لە بەرپرسانی ئەمریكا دەكەن رێگەیان پێبدەن تاقیكردنەوەكە لەسەر مرۆڤ دەست پێ بكەن.