لە عەرەبییەوە: هونەر مەحموود :
سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەمنی بە ئەلسومەریە نیووزی ڕاگەیاندووە كە سیستەمی بەرگری ئاسمانی جێگیركراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئامانجە دوژمنكارەكان كە پێدەچێت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان یان مووشەك بن لە دەوروبەری فڕۆكەخانەكە، ڕێگرییان لێكردووە.
سەرچاوەكە پشتڕاستی كردەوە كە زیاتر لە ١١ مووشەكی ڕێگریكەر لە فڕۆكەخانەوە لە ماوەیەكی پێوانەییدا هەڵدراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هێرشێكی بەرفراوان یان فرە ئامانج.
تەقینەوەیەكی بەهێز لە سەرتاسەری شاری هەولێر بیسترا، كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕێگری ئاسمانی لە ئاسمانەوە بووە.


































































