گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یەنێت، له ئه‌مڕۆوه كارتى ڤاكسینى كۆڕۆنا له گه‌شتیارانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه له كاتى هاتن و ده‌رچوون وه‌رناگیرێت.
د. ئاسۆ حه‌وێزى، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، وه‌زیرى ته‌ندروستى دوابه‌دواى به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهاندا، به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى دژى نه‌خۆشیى ڤایرۆسى كۆڕۆنا و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى هاووڵاتیان بڕیاری دا به:-
یه‌كه‌م: داوانەکردنی بڕوانامه‌ى (کارتی ڤاکسین) لە گەشتیارانی (ناوخۆ و بیانی) هاتوو بۆ یان چوو لە هەرێمی کوردستان لە 1/12/2022.
دووه‌م: بەکارهێنانی ماسک لە گشت شوێنە گشتییە (داخراو و کراوە) وەک شوێنە ئایینییەکان، چێشتخانەکان، هۆڵی بۆنەکان بە شێوەی ئارەزوومەندانە، جگە لە دامەزراوە تەندروستییەکان.
سێیه‌م: جەختکردنەوە لە گشت وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و دامەزراوە و فەرمانگە ناحکوومییەکان دەربارەی گرنگیی گرتنەبەری ئەو رێکارەنەی کە هانی کارمەند و فەرمانبەرەکانیان بدەن بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا كه له گشت بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌سته، چونکە ڤاکسین وەرگرتن کاریگەریی خۆی سەلماندووە لە رووی کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان و مردووان.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشیگه‌یاند: “وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌و بڕیاره زانستیانه‌ى كه ده‌درێ له ته‌ندروستىی عێراق، نوێنه‌رى خۆمان هه‌یه هه‌روه‌ها نوێنه‌رمان هه‌یه له لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا له عێراق و به‌شدار ده‌بن له بڕیاره‌كان، به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستیى عێراق، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.”
حه‌وێزى گوتیشى: “وه‌كو وه‌زاره‌ت جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆڕۆنا ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبووانى كۆڕۆنا له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند ههفتەیهكیشه حاڵەتی مردن بە کۆڕۆنا نییه، هۆكاره‌كه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسینه.”