نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایدەگەینێت کە وێنەی مانگە دەستکردەکان کۆمەڵێک دوکەڵی ڕەش و زیانێکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئیسلامی ئێران لە تاران نیشان دەدەن، هەرچەندە شوێنەکە بە روونی دیارنییە. بەڵام وێنەکە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەلایەن کۆمپانیای ئێرباسەوە گیراوە، بینا ڕووخاوەکانی ناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی خامنەیی نیشان دەدەن، کە وەک شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی و شوێنی سەرەکی پێشوازیکردن لە بەرپرسانی باڵا بەکاردەهێنرا.


































































