شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
گەورەترین ئەشکەوتی سەهۆڵی لە جیهاندا دەکەوێتە شاری وێرفێن لە نەمسا. ئەم ئەشکەوتە کە ناوی (Eisriesenwelt)ە و بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باشووری شاری سالزبۆرگەوە هەڵکەوتووە.
ئەم ئەشکەوتە سەهۆڵینەیە بەهۆی ڕووباری سالزاخەوە دروستبووە. تەمەنی ئەشکەوتی سەهۆڵی ئایس ریزنوێڵت ١٠٠ ملیۆن ساڵە. ئەم ئەشکەوتە سەهۆڵاوییە لە ڕۆژی یەکەمەوە بەم شێوەی ئێستای نەبووە. بەدرێژایی هەزاران ساڵ بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوەوە درزەکانی ناو بەردەکان زیادیان کردووە و شێوەی ناوەوەی ئەشکەوتەکە گۆڕاوە.
ئەشکەوتی ئایس ڕیزنوێڵت درێژییەکەی ٤٢ کیلۆمەترە، کەچی تەنها یەک کیلۆمەتری یەکەمی دەروازەی ئەشکەوتەکە دەبینیت. دوای یەکەم کیلۆمەتر، باقی ئەشکەوتەکە بە بەرد داپۆشراوە. لە وەرزی زستاندا بای سارد دەهەژێتە ناو ئەشکەوتەکە و بەفرەکەی ناوەوە بەستەڵەک دەکات. لە هاویندا بای سارد لە ناو ئەشکەوتەکەوە بەرەو دەروازەی چوونە ژوورەوە دەهەژێت و ڕێگری لە توانەوەی سەهۆڵەکە دەکات.
کەشتیی ئایس ڕیزنوێڵت لە ساڵی ١٨٧٩ لەلایەن زانایەکی سروشتی لە شاری سالزبۆرگ بە ناوی ئەنتۆن پۆسێلت دۆزرایەوە. پێش ئەوەی پۆسێلت ئایس ڕیزنوێڵت بدۆزێتەوە، تەنها خەڵکی ناوچەکە زانیارییان لەسەر ئەشکەوتەکە هەبوو و ئەوانیش لەسەر بنەمای بیروباوەڕی کۆن، بە دەروازەی دۆزەخیان دەزانی و لێی نزیک نەدەبوونەوە.


































































