بەهۆی داخرانی فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر نزیكه‌ی دوو سه‌د عومره‌كاری كورد له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌دینه له وڵاتی سعوودییه گیریان خواردووه و نەتواندراوە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.
کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بهڕایگەیاند: دووسەد عومره‌كاری کوردستان بەهۆی داخرانی فرۆکەخانەوە لە فرۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردوە.
ئەوەی خستەڕوو هەوڵەکان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانە بەڕێگای وشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.


































































