بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بەمولەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و ڕۆژئاوای هەرێم، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچەشاخاویە سنووریەکان.
بۆ سبەی یەکشەممە، 1ـی ئادار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچەشاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ.
پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.


































































