پزیشكێكی پسپۆڕی رووسی ئەو چین و كەسانە دیاری دەكات كە نابێت پیاز بخۆن، چونكە رەنگە بۆ ئەوان مەترسیداربێت و ببێتە هۆی دروستبوونی چەندان كێشەی تەندروستی.
ئۆلگا چیستیك پسپۆڕی كۆئەندامی هەرس لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی (نۆفۆستی) رایگەیاندووە: ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنی وەك بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، تەنگەنەفەسی و ڕەبوو، هەوكردن و نەخۆشییەكانی جگەر و هەروەها ئەو كەسانەی لێدانی دڵیان جێگیر نییە، نابێت پیاز بخۆن، چونكە پیازخواردن بۆ ئەوان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوی پەستانی خوێن.
هەروەها ئەوانەشی هەوكردنی گەدە، نەخۆشی گەڕانەوەی خواردن بۆ گەدە و سورێنچك، كۆلۆن، نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە، دەبێت هەوڵ بدەن بەڕێژەی كەم پیاز بخۆن، چونكە خواردنی پیاز دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری گەدە و غازات و هەڵاوسانی سك و كێشە بۆ دڵ و سییەكان.
سەرەڕای هەموو ئەم هۆشدارییانە، پیاز یەكێكە لە سەوزە هەرە بەسوودەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ بۆ رێگریكردن لە تووشبوون لە نەخۆشی شەكرە، هەوكردن، بەرزكردنەوەی سیستەمی بەرگری و سوودگەیاندن بە قژ و چەندان نەخۆشی دیكە.

































































