لە ساڵی 2021 زیاتر لە یەك ملیۆن كەس تووشی ئایدز بوون و 650 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە
شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
هەموو ساڵێك رۆژی 1 ی كانوونی دووهەم، وەكوو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز لە جیهاندا دەستنیشانكراوە، ساڵانە نەتەوە یەكگرتووەكان لەمڕۆژەدا پەیامی تایبەتی خۆی دەبێت، بۆ ئەمساڵ بە دروشمی (دەستەبەركردنی یەكسانی) دەخوازێ بەرەنگاری نەخۆشییەكە ببێتەوە لە تەواوی جیهان.
سەرۆكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پێناو رووبەڕوو بوونەوەی ئایدز، داوای یەكسانی دەكات، چونكە پێی وایە نایەكسانی بووەتە كۆسپ لەبەردەم كۆتایهێنان بەو نەخۆشییە كە دەبوا لە ساڵی 2030 كۆتایی بە ئایدز بهاتبایە.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەكانی UNAIDS لە ساڵی 2021 دا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس تووشی ئایدز بوون و 650 هەزار كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 84 ملیۆن كەس لەجیهاندا تا ئێستا تووشی ئایدز بوون و لەو ژمارەیەش 40 ملیۆنیان بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات منداڵانیش بێبەش نەبوون لە نەخۆشییەكە، تەنیا لە ساڵی رابردوو 800 منداڵ هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون.
ئایدز، نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی دابەزینی توانای كۆئەندامی بەرگری لەش، كە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەیدز زیاتر بەهۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.