مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی ئێرانی كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند “ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە تاران نەبووە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی ئارام.”
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هێرشی پێشوەختەی بۆ سەر ئێران دەستپێكردووە.


































































