زاری كرمانجی- سۆران:
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەرجەم بازاڕ و دوكانەكان بڕیاری هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت جێبەجێبكرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە نرخی كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل لە سەرجەم دوكان و بازاڕەكان هەرزان بكرێت كە بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، نرخی كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بەڕێژەی لەسەدا 20 كەمدەكرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەر كۆمپانیایەك سەرپێچی بكات رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.