سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد، پڕۆسەی چۆڵکردنی خێرای شاری بەغدا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستی پێ کردووە و هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لێی داوە.
کەناڵی (ئەلعەرەبییە) کەمێک لەمەوبەر لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا جووڵەیەکی نائاسایی هەبووە و ئەمەریکییەکان بە ژمارەیەکی زۆر عێراقیان بەجێ هێشتووە.


































































