كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەكاتەوە كە لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چاودێر بوون، رۆژی یەكشەممە پاداشتەكەیان خەرج دەكرێت.
لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2025/11/11 وەك فەرمانبەر بەشدارییان لە هەڵبژادن كردووە، دەتوانن لە 2026/3/1 رۆژی یەكشەممە، سەردانی بنكەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی بانكی و پاداشتەكەیان.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەو فەرمانبەرانە پێویستە خۆیان ئامادە بن و كارتی نیشتمانیان پێ بێت.

































































