ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند؛ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راشیگەیاند؛ زیاتر لە 10 خولەکە گەشتەکان لە سەرانسەری عێراق راگیراون، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئەمڕۆ بەیانیئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستیپێكرد و بەردەوام دەنگی تەقینەوە لە ئێران دەبیسترێت.


































































