زاری كرمانجی –وەزارەتی کارەبا: قۆناخی دووەمی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا، بە بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک، دەستپێدەکات.
نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون، بەمشێوەیە:
پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 411 هەزار.
پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 352 هەزار.
پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 233 هەزار.
پارێزگای هەڵەبجە، نزیکەی 33 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 53 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، زیاتر لە 92 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زیاتر لە 68 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە 51 هەزار.