زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزە، لە سنووری قەزای سۆران چەندین چالاكی هۆشیاری بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێن.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆران لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت ” بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز چەندین چالاكی بەڕێوە دەچن، لەوانە یەكەی تەندروستی قوتابخانەكان لەسەر ئەم نەخۆشییە هۆشیاری دەدەنە قوتابیان، لە بنكەكانیش بەهەمان شێوە هۆشیاری دەدرێتە هاووڵاتییان”.
مینا تەها زیاتر روونیكردەوە” ئێوارە لە سەنتەری قەزا بە بڵاو كراوەیەك كە هۆشیاری لەسەر نەخۆشییەكەی تێدایە بڵاو دەكرێتەوە”.