زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆکاری شورتی کارەبا ئاگر چێشتخانەیەکی مارکێتێکی تایبەت بە کارمەندان لە قەزای ناوەندی سۆران کەوتەوە .
بەرگری شارستانی سۆران،ئاشکرای کردووە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی شۆڕش لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران بووە، دوای ئاگادار کردنەوەمان دەست بەجێ تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران و تیمی ڕزگارکردن دەرچوو بۆ شوێنی رووداو توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، زیانەکان کەمتر بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆلی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بکەن . بـەم ژمارانە : ١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەکانی کۆرەک بە خۆراییە .
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥


































































