ئەركان جمهوری ساتی
ماستەر لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان
نەبوونی ئۆردەرێکی بەهێز لە سیستەمی هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەراست دا هەمیشە ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ململانێ و کێبرکێ وولاتانی زلهێزی نێودەولەتی بۆ دەستەبەرکردنی هەژموونی لە هەرێمەکەدا لە هەمان کاتدا نەبوونی ئۆردەر(نەزم) کە دەگەرێتەوە بۆ هەبوونی ئەنارکیەت لە سیستەمەکە ئەمەش وا دەکات وولاتانی ئەندام لەم هەرێمە بۆ مانەوەییان کاربکەن بۆ ئەندام بوونیان لە هاوپەیمانی و بەرەی جیاواز ئەویش بەهۆی نەبوونی متمانە و دلنیانی لە یەکتری و ئەم بەرە و هاوپەیمانییانە هەولی زیادکردنی هێز و هەژموونیان دەدەن لە هەرێمەکە یان بە مانایەکی تر هەولی دەستەبەرکردنی هەژموونی یان هاوسەنگی هێز دەدەن لە هەرێمەکە،
ئەوەش لە ڕێگای پالپشتی زلهێزێکی جیهانی کاریگەر لە هەرێمەکە بۆیە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکە کاریگەری و ڕۆلی هەیە لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێ زلهێزانی نێودەولەتی یان بە مانایەکی تر زلهێزانی نێودەولەتی لە ڕێگای ئەم هەرێمە هەژموونیان زیاد دەکەن لە جیهان و سیستەمی جیهانی ئەویش بەهۆی گرنگی ناوچەی هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە زۆربەی بوارە جیاوازەکان وەک گرنگی جیۆپۆلۆتیک و ئیکۆنۆمیک و جیۆستراتیژییک، ئەوەی ڕۆنیشە سیستەمی هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد وولاتی ئەمریکا هەژموونی ڕەهای هەیە لەسەر ئەم سیستەمە ئەم گرنگی دانەی ئەمریکاش دەگەرێتەوە بۆ گرنگی پێگەی جیوستراتیژی و جیوئابووری و جیۆبازرگانی و جیۆپۆلتیکی هەرێمەکە لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی ئەوەی ئەم ناوچەیە بە دلی جیهان دادەنرێت.
بۆیە ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ٢٥ سالەی نێوان چین و ئێران لەسالی ٢٠٢٠ کە ئەمەش هەژموون و پێگەی چین لە ناوچەکە زیاد دەکات لەهەمان کاتدا مەترسی دروست دەکات لەسەر پێگە و هەژموونی زلهێزی ئەمریکی لە هەرێمەکە ئەمەش پەلدەهاوێژیت بۆ زیادبوونی ڕکابەری و ململانێ نێوان ئەمریکا و ئێران جونکە بالا دەستبوونی ئێران لە هەرێمەکە و تێکچوونی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە لە بەرژەوەندی ئێران واتە زیادبوونی بالادەستی چین لە هەرێمەکە ئەمەش مەترسی دروست دەکات لەسەر بالادەستبوونی ئەمریکا لە سیستەمی هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەرست و هۆکار دەبێت بۆ لەدەستدانی هەرێمیکی گرنگ کە بە دڵی جیهان دادەنرێت لە بەرژەوەندی چین دا جونکە هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەراست کاریگەری بالای هەیە لە زیادبوونی توانای زلهێزە جیهانیەکان لە سیستەمی جیهانی دا.
دواتر لە پێشهاتێکی چاوەروان نەکراو دا بزوتنەوەی حماسی فەلسگینی وەک بەشێک لە بەرەی هەرێمی شیعی بە سەرکردایەتی ئێران لە ٧ی ئۆکتۆپەری ٢٠٢٣ هێرشێکی لە ناکاوی کردە سەر چەند شار و شارۆچکەیەکی ئیسرائیلی کە بەهۆییەوە چەندین کەس کوژراو و بەدیل گیران، ئەمەش گۆرانکارییەکی نوێ و جەوهەری بوو لە هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە بۆ یەکەم جار بوو بەم قەبارەیە گەورەیە سەروەری ناوخۆیی ئیسرائیل بشکێندرێت و مەترسی وجودی دروست بکات لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ئیسرائیل و کاریگەری خەراپ دروست بکات لەسەر ناو و ناوبانگی وەک پارێزەری هەژموونی ئەمریکا لە هەرێمەکە،
لەو نێوەندەدا ئیسرائیل ئەم هێرشەی بە دەرفەت زانی بۆ تۆلەسەندنەوە و زیادکردنی هێز و هەژمونخوازی خۆی لە هەرێمەکە و کارکردن بۆ لەناوبردنی دوژمن و نەیارەکانی و بە تایبەت لەناوبردن و نەهێشتنی هەژموونی هەرێمی ئێران لەناوچەکەدا. یەکەم کار و کاردانەوەی ئیسرائیل لە بەرامبەر بەم هێرشە کارکردن بوو بۆ نەهێشتنی هێز و پێگەی دەسەلاتی حماس لە کەرتی غەززە و دواتر کەمکردنەوەی هێز و پێگەی هەژموونی بزوتنەوەی حزب الله لبنانی لە باشوری لوبنان و پاشان کارکردن لەگەل ئەمریکا و بەرەکانی تری ناوچەکە کە نەیاری بەرەی هەرێمی شیعی بەتایبەت بەرەی سووننی عەرەبی بۆ لە ناوبردن و کۆتایی هێنان بە دەسەلاتی ڕژێمی بشار ئەسەد لە سوریا،
و هێنانە دەسەلاتی بزوتنەوەی ئیسلامی سووننی توندرەو بەسەرکردایەتی أحمد شەرع ناسراو بە محمد جولانی بۆ سەرکردایەتی کردنی دەولەتی سوریا و نەهێشتنی پێکە و هەژموونی ئێران و بزوتنەوەی حزب الله لبنانی لە سوریای نوێ دا و پچرانی پەیوەندی لە نێوان ئەندامانی بەرەی هەرێمی شیعی لەگەل یەکتردا. پاشان بەرپاکردنی شەرێکی ١٢ ڕۆژی دژی ئێران لەلایەن ئیسرائیل بە ئامانجی لاوازکردنی توانا بەرگرییەکانی ئێران ئەویش دوای لاواز کردن و نەهێشتنی بەشێکی پرۆکسی و ئەندامانی بەرەی هەرێمی شیعی لەناوچەکە کە ئەمە وای کرد پێگە و هەژموونخوازی ئێران لەناوچەکە لاواز ببێت و توانا دەستێوەردانەکانی و دروست کردنی مەترسی لەسەر ئیسرائیل کەم ببێتەوە ئەمەش دووبارە ئیسرائیل ئەمەی بە دەرفەت زانی کە کار بکات بۆ لاواز کردنی توانا هێرشبەری و بەرگرییەکانی ئێران بە هاوکاری ناڕاستەوخۆیی وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە توانیان چەندین پێگە لە ناو ئێران بە ئامانج بگرن بەتایبەت لێدان لە بنکەکانی ئەتۆمی و سیستەمی ڕۆکێتە بالیستیەکانی هەروەها لێدان لە سیستەمی ڕاداری بەرگری ئێرانی.
لێرەدا چەند پرسیار و سیناریۆیەک دێنە پێش ئایە ئەمریکا کە خۆی بە زلهێزی یەکەمی هەرێمەکە دەزانێت ڕێگە ئەدات ئێران مەترسی دروست بکات لەسەر پێگە و هاوپەیمانەکانی و توانا هێرشبەرییەکانی بە ڕادەیەک بێت هاوسەنگی هێز تێک بدات بە مانایەکی تر ڕێگە بە زیاد بوون و مانەوەی هەژمونخوازی ئێران دەدات کە مەترسی دروست بکات لە گۆرین و تێکچوونی هاوسەنگی هێز و هۆکار بێت بۆ دروست بوونی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران؟ لە هەمان کاتدا لە کاتێک جیهان بەرەو فرەجەمسەری دەروات و ئەم هەرێمەش جێ نفوزی ئەمریکایە ئایە ئەمریکا ڕێگە بە ئێران دەدات لە ڕێگای ئەنجامدانی ڕێکەوتنێکی ٢٥ سالی لەگەل چین دا پێگە و نفوزی جین دروست بکات لە ناوچەکە و ببێتە مەترسی لەسەر بالادەستی هەژمونخوازی ئەمریکا لە ناوچەکە؟
پاشان ئایە ئەمریکا لە ڕێگری کردن لە هەژمونخوازی ئێران لە ناوچەکە چۆن مامەلە لەگەل جیۆپۆلۆتیکی ئێران دەکات کە هاوسنورە لەگەل دوو زلهێزی نەیاری کە بریتین لە وولاتی ڕوسیا و چین؟ دواتر ئایە ئەمریکا دەتوانێ بروا بە وولاتانی ناوچە بێنێت کە پالپشتی بکەن لە کۆتایی هێنان و دانانی سنور بۆ هەژمونخوازیەکانی ئێران لە هەرێمەکە؟
بێگومان ئەمریکا وەک زلهێز و خاوەن نفوزی هەرێمیکە ڕێگە بە فراوانخوازییەکانی ئێران نادات کە مەترسی دروست بکات لەسەر هەژموون و نفوزی ئەمریکا بە تایبەت لە ڕێگای هێنانی زلهێزێکی تری جیهانی بۆ هەرێمەکە ئەویش لە ڕێگای ئەنجامدانی ڕێکەوتنێکی درێژخایەن لەگەل چین و بەهۆییەوە سوود لە هەژموون و تواناکانی وەربگرێت بۆ زیاد کردنی هەژموونی لە ناوچەکە کە بەهۆییەوە هاوسەنگی هێز تێک بچێت، لە کاتێک جیهان بەرەو فرەجەمسەری دەروات و ئەم هەرێمەش جێ نفوزی ئەمریکایە بۆیە ئەمریکا هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات لە ڕێگای ڕێکەوتنی ٢٥ سالێ لەگەل چین دا پێگە و نفوزی جین لە ناوچەکە دروست بکات و ببێتە مەترسی لەسەر بالادەستی هەژمونخوازی ئەمریکا.
ولایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتن و پاراستنی هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی خۆی دا لە ناوچەکە لە مامەلەکانی لەگەل هەرەشە و مەترسیەکانی هەژموونخوازی ئێران بە گوێرەی لۆجیکی هاوسەنگی هێز مامەلە لەگەل ئێران دەکات بە مانایەکی تر ئەمریکا کار دەکات بۆ دانانی سنور و بەربەست لە بەردەم توانا فراوانخوازییەکانی ئێران لە ناوچەکە واتە نەهێشتنی توانا هەژموونخوازییەکانی ئێران لە ناوچەکە کە هۆکاربن لە تێکدانی هاوسەنگی هێزی هەرێمی ئەوانیش لە ڕێگای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی پێویست بۆ ئەم مەبەستە وەک بەهێزکردن و زیادکردنی هەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە هەروەها پێداچوونەوە بە هاوپەیمانە هەرێمیەکانی و دارشتنەوەی هاوپەیمانی و بەرەکان بەشێوازێک بێت کە هۆکار بێت بۆ پاراستنی هاوسەنگی هێزی هەرێمی لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هۆکار بێت بۆ کەم کردنەوەی توانا فراوانخوازییەکانی ئێرانی لە ناوچەکە،
پاشان سەپاندنی سزا و گەماڕۆی زیاتر بەسەر ئێران دا بۆ لاواز کردن و پچووک کردنەوەی توانا فراوانخوایی هەرێمی ئێران لەهەمان کاتدا لە بارودۆخی پێویست دا بە ئامانج کردنی سنوردار بۆ وێستگە ئەتۆمیەکان بۆ ڕاگرتنی پیتناندنی یۆرانیۆم و بە ئامانج کردنی سیستەمی ڕۆکێتی بالیشتی دور مەوداکان ئەمانەش بە ئامانجی نەهێشتنی مەترسیە هێرشخوازییەکان ئێران ئەمەش وا دەکات فراوانخوازییە هەرێمیەکانی ئێرانی سنوری بۆ دابنرێت و مەترسیەکانی کەم ببێتەوە واتە مامەلە و هەولەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە دژی فراوانخوازییەکانی هەرێمی ئێران ناگاتە ئەو ئاستەی ئەمریکا بریاری دەست پێکردنی جەنگ بدات دژی ئێران یان کار بکات بۆ گۆرینی نڤامی (سیستەمی) ئێران. سەبارەت بە مامەلە لەگەل جیۆپۆلۆتیکی ئێران و و بڕوا پێهێنان بە وولاتانی ناوچەکە و هاوپەیمانانی پێویستە ئەمریکا لەگرتنەبەری هەر ڕێکارێک لە بەرامبەر دانانی سنور لەبەرامبەر هەژموونخوازی هەرێمی ئێران چەند بابەتێک لەبەرچاو بگرێت وەک مەترسی دروست بوون لەسەر ئالوگۆری بازرگانی جیهانی و دروست بوونی مەترسی لەسەر گواستنەوەی وزە بۆ بازارەکانی جیهان بەهۆی هەبوونی چەندین کەنالی گرنگی جیهانی لە ناوچەکە بە تایبەت گەرووی هورمز و باب المندب کە ئێران دەتوانێ لە ڕێگەیەوە مەترسی دروست بکات لەسەر ئالوگۆری بازرگانی جیهانی و دروست بوونی مەترسی لەسەر گواستنەوەی وزە بۆ بازارەکانی جیهان ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر بازاری جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی وزە.
دواتر سەبارەت بە هاوسنووری ئێران لەگەڵ هەردوو وولاتی ڕووسیا و پالپشت بە گریمانەکانی ڕیالیزمی نوێ هاوپەیمانیی ئێران لەگەل ئەم دوو وولاتە کە دراوسێیەتی و نەیاری ئەمریکان بەلام لەهەمان کاتدا ئەم هاوپەیمانیەیان هاوپەیمانییەکی تێکەڵبوونی جێگیر نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی بەرژەوەندی خوازانەیە کە دەتوانرێت بگۆڕێت، چونکە هەر هێزێکی گەورە هەوڵ دەدات ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆی زیاتر بکات، نەک خزمەتکردنی ئامانجی درێژخایەنی ئێران بکەن لە ناوچەکە دا.

































































