زاری كرمانجی :
لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی خۆتان و دووربوون لە هەر رووداوێكی نەخوازراو، پێویستە ئەو چەند رێنماییە جێبەجێ بكەن لە كاتی بەكارهێنانی بتڵی غازی ماڵەكانتان .
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە پەرەی فەرمی خۆیان لە فەیسبووك كۆمەڵێك رێنماییان خستووەتە ڕوو بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاوڵاتیان لە زیانەكانی تەقین و لێچوونی بتڵی غاز، ئەوانیش:
یەكەم: بەكارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەكە بە شوێنی مەبەست كە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.
دووەم: نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە، بەردەوام كاریگەریی گەرمی لەسەر بێت.
سێیەم: بە هیچ شێوەیەك نابێت بتڵی غاز لە شوێنی كاركردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەك كە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەك ژێرزەمین و كۆگا و چێشتخانە.
چوارەم: كردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لەكاتی پێویستی و ئیشكردندا، كوژاندنەوەی لە سەرە مونەزەمەوە نەك تەنها كوژاندنەوەی لە ئامێری گەرمكەرەوەكەوە.
پێنجەم: لەكاتی بەستنی بەشی ژێرەوەی بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بەكاربهێنیت بۆ تواندنەوەی سەهۆڵەكە، بەڵكو دەبێت بتڵی غازەكە بگۆڕدرێت یان دابنرێت هەتا خۆی دەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە كەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەكاندا ڕوو دەدات بەهۆی بەكارهێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.
شەشەم: ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز كرد لەشوێنی كاركردندا نابێت بە هیچ جۆرێك كارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونكەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێك دەبێتە هۆی دروستبوونی شەرارەی ئاگر و بەخێراترین شێوە كڵپە دەكات و كارەسات دەخولقێت.
حەوتەم: كاتێك هەست بە بۆنی غاز دەكەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروستكردنی (تهویە)یە واتە دەرچە بۆ دەرچونی غازەكە، لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەیە و چووونە دەرەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونكە مانەوەت تیایدا مەترسیدارە.
هەشتەم: بەهیچ جۆرێك ئامێری مۆبایل نابێت ببرێتە ئەو جێگەیەی لێچونی غاز تیایدا ڕوویداوە، چونكە لەم حاڵەتەدا بەكارهێنانی و پەیوەندیكردن بە مۆبایل مەترسیدارە.