زاری كرمانجی
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەكات پاشان كاریگەری بارانبارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت . لە كاتەكانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان كەمێك بەفر بارین دەبێت .
سبەی هەیینی 27ی شوباتی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت. پلەكانی گەرما پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن بە نزیكی ( 4 – 5 ) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەكان ( 6 – 7 ) پلە نزم دەبێتەوە .وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

































































