ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بە پشتبەستن بەو شرۆڤەکارانەی چاودێری داتاکانی بەدواداچوونی فڕینەكان دەکەن، بڵاوی كردەوە سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە گواستنەوەی شەش فڕۆکەی جەنگی دزێوی ئێف ٢٢ی دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بڕیارە ئەو شەش فڕۆکەی ئێف-22 لە بنکەیەکی هێزی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل جێگیر بکرێن، پێشتر11 فڕۆکەی جەنگی دزێوی دیکەش لە نێردراونەتە هەمان فڕۆكەخانە ، بڕیار بوو دوانزە لە فڕۆکەی جەنگی لەو بنکەیە بنیشنەوە، بەڵام یەکێکیان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە گەڕایەوە بنکەی خۆی.
بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی فڕینەکان، شەش فڕۆکەی ئێف-٢٢ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئازار بە سووتەمەنی فڕۆکەکان لە ئەمریکاوە هەڵفڕین.
بەپێی ئەو ژمارانەی بڵاو بوونەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 250 فرۆكەی جەنگی جۆراوجۆر گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە چەند بنكە نیشتوونەتەوە.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ هەر دوو تیمی دانوستانكاری ئیران و ئەمریكا بە نێوەندگیری عومان لە جنێڤ گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانیان دەست پێ كردووە.


































































