زاری كرمانجی
پسپۆرانی بواری خۆراك، چەند سوودێكی خواردنی ترشی سماق بۆ جەستەی مرۆڤ دەخەنەڕوو.
- بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە.
- بۆ ددان ئیشە سوودی هەیە.
- ئیشتیها دەكاتەوە.
- لەوزەتێن بەهێز دەكات.
- پاككەرەوەی گەدەیە.
- پلەی گەرمی لەش (تا) ناهێڵێت.
- رۆماتیزم لەناو دەبات.
- خوێن دەپاڵێوێت و پێكهاتە زیادەكانی خوێن لەناو دەبات.
- لە كۆندا گەڵای سماقیان كوڵاندوەو بۆ رەشكردنی قژ بەكاریان هێناوە.
- چای ترش بۆ كەمكردنەوەی عارەق كردن بەسوودە.
- غەرغەرە كردن بە كوڵاوی ترش بۆ هەوكردنی گەرو بەسوودە.
- خواردنی ترشی تازەو تەر تووشی ژەهراوی بوونتان دەكات، بۆیە دەبێت بە وشكی بەكاری بێنن.

































































