جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی لە كۆشكی سپی، دووپاتی لە گرنگی و قووڵی پێوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ گەلی كورد كردەوە و ڕایگەیاند” ئیدارەی ئەمەریكا بە بایەخەوە دەڕوانێتە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچە كوردنشینەكاندا”.
جەی دی ڤانس،باسی لە پاشەڕۆژی پێوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا، كرد گوتی: “سەرۆك ترەمپ گەلی كوردی خۆش دەوێت و تەواوی ئیدارەكەشمان پێوەندییەكی زۆرباش و دۆستانەی لەگەڵ كوردانی وڵاتە جیاوازەكانی دنیادا هەیە.”
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، ئامانجی سەرەكیی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەیان، چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیانە بۆ هەموو پێكهاتەكان، لەوانەش كورد، عەرەب، مەسیحی و جووەكان. هەروەها ڕایگەیاند: “ئێمە دەمانەوێ گەلی كورد لە ئاشتی و تەبایی و خۆشگوزەرانیدا لەگەڵ دراوسێیەكانیاندا بژین.”


































































