ئادار عەبدولڵا – زاری کرمانجی
بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی نیشتمانیی توێژینەوەی فەلەکناسی، لە ماڵپەڕی masrawy.com ئاماژەیان بەوە داوە کە ئایا بۆچی ساڵانە مانگی ڕەمەزان لە رۆژ و مانگی جیاواز دەست پێ دەکات ئایا بۆچی جێگیر نییە .
هۆکاری گۆڕانی بەرواری مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵی کۆچی لە ساڵی زاینی کورتترە. ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵی زاینی بە نزیکەی ١٠ بۆ ١١ ڕۆژ لە ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵی کۆچی زیاترە، بۆیە مانگی ڕەمەزان ساڵانە نزیکەی ١٠ بۆ ١١ ڕۆژ لە سەرەتای ساڵی ڕۆژمێری زاینی نزیکتر دەبێت.
بۆ نموونە مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٥دا، مانگی بەڕۆژووبوون لە ڕۆژی شەممە ١ی ئازار دەستی پێ کرد وە لە ساڵی ٢٠٢٦ لە رۆژی چوارشەمە ١٨ شوبات بەپێی حیساباتی فەلەکی – جیاوازی ١٠ ڕۆژە لەگەڵ ساڵی ڕابردوو. ساڵی کۆچی یان مانگ لەسەر بنەمای خولگەی مانگ بە دەوری زەویدا پێکدێت و لە نزیکەی ٣٥٥ ڕۆژ پێکدێت کە ١٠ بۆ ١١ ڕۆژ کورتترە لە ساڵی زاینی کە لەسەر بنەمای خولگەی خۆر (٣٦٥ ڕۆژ)ە. بەم شێوەیە ساڵنامەی ئیسلامی لە ساڵێکدا ١٠ بۆ ١١ ڕۆژ پێشدەکەوێت بە بەراورد بە ساڵنامەی زاینی.


































































