نووسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
بەکارھێنانی لەزگەی دابەزاندنی کێش (Slimming Patches) لەم ساڵانەی دواییدا زۆر بووە، بەڵام زۆربەی ئەو پڕوپاگەندانەی بۆی دەکرێن لە ڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراون. زۆرێک لەو زیانانەی کە دەوترێت “دوورن لە ڕاستیەوە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا فێڵێکی بازرگانین و پارەی پێ پەیدا دەکرێت.
دیارترین ئەو زیان و زانیارییە ناڕاستانە دەخەینە ڕوو کە دەربارەی ئەم لەزگانە بڵاوکراونەتەوە :
١_ توانەوەی چەوری بە شێوەیەکی سیحری، ڕیکلام و پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت و دەوترێت ئەم لەزگانە ماددەی وای تێدایە ڕاستەوخۆ چەوریی ژێر پێست دەتوێنێتەوە و بەسودن و کاریگەری بۆ دابەزاندن چەوری ورگ، ڕان، سمت، سینگ، قۆڵ و شان، ئازاری ناوک و هێنانەوەی ناوک، بەم جۆرەی دەوترێت ڕاست نیە و هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنێت پێست بتوانێت ئەو بڕە ماددەیە هەڵبمژێت کە بگاتە خانە چەورییەکان و بیانگۆڕێت بۆ وزە. دابەزاندنی کێش تەنیا بە کورتهێنانی کالۆری (Calorie Deficit) دەبێت.
٢_ گۆڕینی میتابۆلیزم (سوتاندنی وزە) ڕیکلام و پڕوپاگەندەیب بانگەشەی ئەوە دەکەن کە میتابۆلیزمی لەش خێرا دەکەن و دەیسوتێنێت بەبێ وەرزش، ئەمەش دوورە لە ڕاستیەوە، چونکە ئەو پێکهاتانەی لە لەزگەکاندا هەن (وەک کافاین یان ڕووەکی دەریایی) ئەگەر سوودێکیشیان هەبێت، زۆر کەمترە لەوەی کاریگەری لەسەر دابەزاندنی کێشی گشتی هەبێت. زۆربەی ئەو کێشەی لە سەرەتادا دادەبەزێت تەنیا ئاوی زیادەی جەستەیە نەک چەوری.
٤_ سەلامەتی و نەبوونی زیانی لاوەکی، پڕوپاگەندەی وا دەوترێت کەوا ئەو جۆرە لەزگەیە زیانی نیە چونکە “سروشتییە” ئەمەش دوورە لەڕاستیەوە چونکە زۆربەی ئەم لەزگانە لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک (FDA) مۆڵەتیان پێنەدراوە. زۆرجار دەبنە هۆی:
هەستیاری پێست وەک سووربوونەوە، خوران و برینداربوونی شوێنی لەزگەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، وە تێکچوونی خەو و دڵەکوتی بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە ماددە هاندەرەکان (Stimulants).
٥_ جێگرەوەی پارێز و وەرزش کردن، پڕوپاگەندەی ئەوە دەکرێت، کەبەبێ ماندووبوون و پارێزی کردن لەهەندێ خواردن کێشت دابەزێنە بە لەزگەی ناوک، ئەمەش دوورە لەڕاستیەوە چونکە ئەمە گەورەترین درۆی بازرگانییە، بەبێ ڕێکخستنی خواردن و جوڵە، هیچ لەزگەیەک ناتوانێت کێش دابەزێنێت، زۆربەی ئەو کەسانەی ئەنجام دەبینن، هاوکات پارێز و وەرزش دەکەن.
تێبنییەکی گرنگ : زۆربەی ئەو لەزگانە تەنیا کاریگەرییەکی دەروونییان (Placebo Effect) هەیە، واتە کەسەکە چونکە لەزگەی بەکارهێناوە، ئاگاداری خواردنەکەی دەبێت، نەک لەزگەکە خۆی کێشی دابەزاندبێت، لە ڕووی بایۆلۆژییەوە، پێست بەربەستێکی زۆر بەهێزە (Skin Barrier). زۆر ئەستەمە ماددەیەک تەنیا بە لکاندن بە لەزگەی ناوک لەڕیگەی پێستەوە بتوانێت بگاتە ناو قوڵایی چەورییەکان و وایان لێ بکات چەوری لەش” بتاوێنەوە” زۆربەی ئەو لەزگانە ماددەی وەک کافایین یان گیای تێدایە کە ڕەنگە تەنیا کەمێک ئاوی ژێر پێست وشک بکەنەوە، نەک چەوری ڕاستەقینە.، بۆیە پێش بەکارهێنانی هەر بەرهەمێکی لەم جۆرە کە بۆمەبەستی “دابەزاندنی کێشی خێرا” ڕیکلام و پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت لەتۆڕە کۆمەڵایتیەکان هەڵمەخەڵەتێن، مەیکڕن و مەیفرۆشن و بەکاری مەهێنن باشترە، وە دەبێت پێش کڕین و بەکارهێنان ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ یان کەسانی شارەزا لەبواری زانستی خۆراک بکەیت بۆ ئەوەی دوور بیت لە زیانە تەندروستییەکان.


































































