ڕێکخراوی چاودێری سەلامەتی فڕۆکەوانیی یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداری دایە هێڵە ئاسمانییەکانی ئەورووپا، تا ٣١ی ئادار خۆیان لە ئاسمانی ئێران بەدوور بگرن، ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژ پیشتر هۆشیارییەكی هاوشێوەی بڵاو كردەوە.
ڕێکخراوی چاودێری سەلامەتی فڕۆکەوانی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بوون و بەکارهێنانی ئەگەری کۆمەڵێک چەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، لەگەڵ وەڵامدانەوەی پێشبینینەکراو مەترسییەکی زۆر لەسەر گەشتە مەدەنییەکان لە هەموو بەرزی و ئاستەکاندا دروست دەکات”.
ئەو هۆشدارییە لەکاتێکدایە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە و زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە کەلێنی نێوان داخوازییەکانی هەردوولا ئەوەندە قووڵە کە ڕەنگە ببێتە هۆی کردەوەی سەربازی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی خۆیدا ڕایگەیاندووە، پێویستە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی مانگێکدا بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەرنا ئەوە “زۆر خراپ دەبێت بۆی”.


































































