محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
ئەمشەو بە بڕیاری قائیقمامی قەزای هەریر، هەڵمەتێکی هاوبەش لە ناوشاری هەریر ئەنجامدرا، ئەم هەڵمەتە بە هاوکاری و هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی هەریر، بەشی پۆلیسی هاتوچۆی هەریر، دەزگای ئاسایش و بەشی مکافەعە ئەنجامدرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ زاری کرمانجی ئاشکرای کرد:“ لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەکان توانیان دەست بەسەر (16 ماتۆرسکیل) بگرن کە لە ناو شارەکە بە شێوەی نایاسایی بەکاردەهاتن یان بێ بەڵگەنامەی تەواو بوون، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەم هەنگاوە وەک بەشێکە لە پلانی ڕێکخستنی هاتوچۆ و پاراستنی ئاسایشی گشتی ئەنجامدراوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەشکرد:“ لە هەڵمەتەکە تەنها بەم ڕادەیە ناوەستێت، بەڵکوو لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، بۆ ڕێگرتن لە هەر جۆرە سەرپێچییەکی یاسایی و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان.


































































