بڕیارە ئەمڕۆ لە جنێڤ هەر دوو شاندنی ئیران و ئەمریكا كۆبوونەكانیان لەبارەی چەند دۆسیەی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم، مووشەكەی بالستی، دەستبەرداری بوونی ئیران لە گرووپە چەكدارەكانی دەرەوەی ئیران و چەند بابەتی دیكە دەست پێ بكەن.
ئەمڕۆ چاوی جیهان لەسەر كۆبوونەوەكەیە و قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە دوایین كۆبوونەوە بێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ناوبژیوانی دانوستانەکانی “ناڕاستەوخۆ” لەگەڵ ستیڤ ویتتاکەر و جارێد کوشنەر، نوێنەرانی حکومەتی ئەمریکا، گەیشتە شوێنی نیشتەجێبوونی دیپلۆماسی عومان لە جنێڤ.
وەزارەتی دەرەوەی عومان ڕایگەیاند بەدر بوسەیدی ناوبژیوانی دانوستانه کان، پلانی پێشنیارکراوی کۆماری ئیسلامیی پێ گەیشتووه و ئەمڕۆ له دیدارێکدا لەگەڵ ویتتاکەڕ و کوشنەڕ ئەو پلانەی پێیان دەگەیەنێ.
بەر لەوەی كۆبوونەوەكە دەست پێبكات، هەر دوولایەنی دانوستاندنكار هەڕەشە بەكار هێنانی هێزی سەربازی و وەڵامی كەمەر شێن لە یەكتر دەكەن.


































































