زاری كرمانجی-ڕواندز
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی پاشای گەورەی رواندز ( كاولۆكان) ئاگری گرت و تیمەكانی بەرگری شارستانی رواندز و سۆران گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی جۆری ئۆتۆمبێلەكە (تیدا نیسان)ە بەتەواوی سووتاوە و خاوەنی ئەم ئۆتۆمبیلە محەمەد ئیدریس سەعیدە و خەڵكی قەزای رواندزە.


































































