مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە كە دوو گەنجی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوای سێ ساڵ بەندكردن لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانییان بەسەردا سەپێندرا.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “دوو بەندكراوی سیاسیی كورد لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە ناوەكانی ؛ڕەئووف شێخ مەعرووف؛ـی تەمەن 24 ساڵ و ؛محەممەد فەرەج؛ـی تەمەن 23 ساڵ، كە هەردووكیان خەڵكی بۆكانن و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا بەند كراون، ڕۆژی سێشەممە 24ـى شوباتی 2026 لەلایەن لقی یەكەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتگەلێكی وەك “موحارەبە” و “فساد فیالارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.”


































































