ئەمڕۆ ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، حکومەتی کاتیی دیمەشق تەرمی ئەو شەڕڤانانەی ڕادەستی هەسەدە کردووەتەوە، کە لە هێرشەکانی ئەم دواییانانەی چەکدارانی دیمەشقدا شەهیدبوون، کە ژمارەی تەرمەکان ١٢ شەڕڤانی شەهیدە.
ڕوانگەی سووری ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتیی لە کۆبانێ ٦٦ دەستگیرکراویان لە زیندانی ناوەندیی شارەکە ئازاد کردووە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی ڕووانگەی سووریی ئاماژە بەوە کراوە، ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییان و تەرمەکان هەنگاوێکی بەرەوپێشچوونە لە ڕێککەوتنەکەی ٢٩ـی کانوونی دووەم لە نێوان حکومەتی کاتیی دیمەشق و هەسەدە دەبینرێت.


































































