پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
هەروەكو بەرپرسی بنكەی مافوری رواندز بۆ زاری كرمانجی باسی دەكات رۆژانە لە لایەن بیست كارمەندی هەمیشەیی كارەكانی رستن و چنین لە بنكەكە ئەنجام دەدرێت و بەرهەمەكانیشیان له بازارِ داواكاری زۆری لەسەره.
خۆشەوی عەلی، بەرپرسی بنكەی مافوری رواندز ئاشكراشی دەكات:” پێشتر بنكەكەمان سەر بە پارێزگای هەولێر بوو، بەڵام لە ئێستادا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری رواندزە،”
خۆشەوی هێما بە سێ شێواز دەكات بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان:” بە سێ شێواز بەرهەمەكانمان دەفرۆشرێن، یەكەم لە ناو بنكەی رواندز، دووەم لەرێگەی پێشانگا، سێیەم لە رێگەی شوێنێك لە قەڵای هەولێر،”
بەرپرسی بنكەی مافوری رواندز گووتیشی:” چنینی مافور بەدەست بەراورد بە مافورەكانی تر نرخەكەی گرانە، بەو پێییەی كارەكانی زەحمەت و ئەستەمە، تەمەنی مانەوەشی زۆر زیاترە.”







