زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” لە درێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری کوردی، لە ڕێکەوتی 24/2/2026 زیاتر لە یەک تۆن و نیو دەرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قامشلۆ و نەخۆشخانەی نیشتمانی و نەخۆشخانەی نۆرینگە میللییەکان لە قامشلۆ دابین كرا”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ” ئەو هاوكاریانە بە پاڵپشتیی کۆمپانیاکانی دەرمان و بەخشەران و خێرخوازان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارە و دانیشتوانی ڕۆژئاوا، بۆ دابینکردنی پێداویستی و داخوازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبێت.


































































