وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە – ئادار عەبدولڵا
جەڵتەی مێشک ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک دەبڕێت یان کەم دەکاتەوە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە وەرگرتنی ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکانی شانەکانی مێشک.
ماڵپەڕی جیهانی : mass.gov جەڵتەی مێشک کاتێک ڕوودەدات کە پچڕانی ڕۆیشتنی خوێنی ئاسایی بۆ مێشک بوەستێت بەهۆی گیران یان پچڕانی بۆری خوێن، ئەم حاڵەتە بریتییە لە پچڕانی لەناکاوی خوێنی مێشک بەبێ ڕۆیشتنی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین، خانەکانی مێشک دەست دەکەن بە مردن. لەبەر ئەوەی جەڵتەی مێشک بە خێرایی ڕوودەدات و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە زۆر جار دەبێتە هۆی کەمئەندامی و مردن بەڵام چارەسەری خێرا لەوانەیە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی کەم بکاتەوە. زۆربەی جەڵتەی مێشک (نزیکەی 87%) بەهۆی گیرانی لەناکاوی خوێنبەرەکانەوە ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی (ischemic stroke). زۆر جار ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون بۆ ناو شانەکانی مێشک کاتێک خوێنبەرێک دەتەقێت (جەڵتەی خوێنبەربوون) دروست دەبێت. هەندێک هۆکاری مەترسی هەن کە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت وەک هەبوونی پێشینەی خێزانی جەڵتەی مێشک، تەمەنی ٦٥ ساڵ یان زیاتر،هەبوونی جەڵتەی دڵ لە ڕابردوودا. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هۆکاری مەترسیش هەن کە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت وەک کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن، وازهێنان لە جگەرەکێشان، ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی تەندروست و پاراستنی خۆراکی تەندروست.


































































