ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی 2ی 2026، میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاری به‌نده‌رعه‌باس له ئێران ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای شاره‌كه بڕا.
تا ئێستا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئێران هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌ڵام میدیاكان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو مۆلیده‌كانی وزه‌ی شاره‌كه ڕووی داوه و به‌شێك له چالاكانی ئێران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه پێده‌چێ ته‌قینه‌وه‌كه به ئه‌نقسه‌ت كرابێ، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشیان نه‌خستووه‌ته ڕوو.
چالاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستا شاره‌كه بێ كاره‌بایه و حكوومه‌تیش، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه نه‌داوه.


































































