زاری كرمانجی :
ئێزگەی دەستەی پەخشی عیبری، بڵاوی كردەوە كە 12 فڕۆكەی جەنگی ئەمەریكی لە جۆری ئێف 22 گەیشتوونەتە بنكەیەكی هێزی ئاسمانی لە ئیسرائیل.
لە راپۆرتی دەستەی پەخشی عیبری هاتووە “ئێوارەی دوێنی سێشەممە 24ـی شوبات، 12 فڕۆكەی جەنگی ئەمەریكی لە جۆری ئێف 22 لە یەكێك لە بنكەكانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە باشووری وڵات دابەزیون و نیشتوونەتەوە.”
تا ئێستا ئەمەریكا 390 فڕۆكەی جەنگی لە بنكە سەربازییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر هەردوو كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكی “لینكۆڵن و جیرالد فۆرد” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوە پێ كردووە كە زۆرترینیان فڕۆكەی ئێف 35 و ئێف 15 و فڕۆكەی گوێزەرەوە و سووتەمەنی بوون، بەڵام ئێستە كاروانی گەیشتنی فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری ئێف 22 دەستی پێ كردووە و لە ئیسرائیل نیشتوونەتەوە.


































































