محەممەد مەحموود- سۆران :
زۆرترین پردی ئاسن و کۆنکرێت کەوتوونەتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشی زۆرشیان پردی سەربازین و ساڵانەش بە بەردەوامی پێویستیان بە چاککردنەوەهەیە و بەرگەی ئەو فشارە زۆرەی هاتوچۆناگرن.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆرترین پردی هەیە بە هۆی ئەوەی ناوچەیەکی شاخاوییە، پردەکانیش بەشی زۆریان سەربازین، گەر توانای دارایی حکومەت لەبار بوایە، پێویست بوو ئەو پردانە گۆڕدرابان بۆ پردی کۆنکرێتی، بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو جوڵەزۆرەی هاتوچۆبگرن، بەتایبەتی ڕێگای هاملتۆن زۆرترین پرد لەو ڕێگایە بوونیان هەیە، بەهۆی هاتۆچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وادەکات ساڵانە، گرفت بۆ پردەکان دروست ببێت.
تیمەکانی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران بە بەردەوامی کاری چاککردنەوە و گۆڕینی پلێتەکانی پردەکان دەکەن زۆرجاریش بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ زیانی زۆر بەر پردەکان دەکەوێت.

































































