زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، دەلێت: ” ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی مریشكی زیندوو بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیووەو بەردەوامیش لە دابەزیندایە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ماوەیەك پێش ئێستا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو، لە 3 هەزار دینار نزیك ببووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بۆ 2 هەزار و 250 دینار دابەزیووە”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” پێشبینی ئەوەش دەكەین، لە ڕۆژانی داهاتوو نرخی مریشكی زیندوو زیاتر داببەزێت لە بازاڕدا.

































































