دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی بێوێنە لە هەولێر؛ قووڵگەی مەرگ لە باغلومنارە
زاری كرمانجی:
تیمی شوێنەواری ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر، پەردە لەسەر نهێنییەکی مێژوویی گەورە لادەدەن. لە قووڵگەیەکدا (Trench) لە ناوچەی باغلومنارە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.
شوێنهوارناس نادر ڕوستی، لهمبارهیهوه چهند زانیارییهكی گرینگی لهسهر شوێنهوارهكه خستۆوهتهڕوو به چهند خاڵیك ڕوونیكردۆوهتهوه.
– ١٠٠ کەلەسەری مرۆیی: تا ئێستا پاشماوەی ١٠٠ کەس لەناو یەک قووڵگەدا دۆزراونەتەوە.
– دۆزراوە ناوازەکان: پارەیەکی کۆن، دوو خڕخاڵی بڕۆنز، دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن لەگەڵ تەرمەکاندا بوون.
– تێڕامانی زانستی: سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها ٤ پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە.
– گریمانەکان: ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون؟
– هەنگاوی داهاتوو: بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکان، نمونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی. پسپۆڕان پێشنیار دەکەن شوێنەکە وەک مۆنۆمێنتێکی نیشتمانی بپارێزرێت.

































































