مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

وەزارەتی بەرگریی توركیا، كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری (F-16)ی سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند ،
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـى شوباتی 2026 بڵاوكراوەتەوە هاتووە “كاتژمێر 12:56 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری (F-16)ی سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی كە لە بنكەی ئاسمانیی نۆیەمی سەرەكی لە ‘بالیكسیر’ەوە هەڵفڕیبوو، دوای ماوەیەك لە هەڵفڕینی لەسەر ڕێگای ئیستەنبوڵ- ئیزمیر لە نزیك كارێسی كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكەی ئیبراهیم بۆلات بە پلەی ڕائید گیانی لەدەستدا.”


































































