دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە درێژترین وتاری لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند ” ئەمریکا هەرگیز ڕێگەی پێنادات کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئەگەر پێویست بکات، کردەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی ئەمریکا کەڵک وەردەگرێت”.
ترەمپ لە وتارەکەیدا چەندین بابەتی گرینگی خستەڕوو كە بەرچاوترینیان بریتی بوون لە :
– سوپای ئەمریکا بەرنامەی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیی “لەناوبردووە” لە هێرشێکدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە ناوخۆی وڵاتدا لە کاتی ” ئۆپەراسیۆنی چەکوچی نیوەشەو”.
– دۆناڵد ترەمپ ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە “سەرسوڕهێنەر” وەسف کرد و بە بەشێک لە سیاسەتی لەمێژینەی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە بوون بە ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی زانی.
– ئەمریکا هەمیشە پابەند بووە بە پێشگرتن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی وەک لە مێأووکەشیدا دیارە.
– تیرۆر و کوشتن” لە لایەن کۆماری ئیسلامی و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە و ئەو هێزانە هەزاران سەربازی ئەمریکییان لە هێرشی بۆمبڕێژکراو کوشتووە یان بریندار کردووە.
– من قاسم سولەیمانی کە “باوکی بۆمبی کەناری ڕێگا” بوو دوورخستەوە .
– دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی “لانی کەم ٣٢ هەزار خۆپیشاندەر” یان لە ناوخۆی وڵاتدا کوشتووە.
– ئێران پێشتر مووشەکی پەرەپێداوە کە دەتوانێت ئەوروپا و بنکەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات بکاتە ئامانج و کار لەسەر ئەو مووشەکانە دەکات کە “بەم زووانە” دەتوانێت هەڕەشە لە ئەمریکا بکات.
– هۆشداریم داوە بە تاران کە هیچ هەوڵێک بۆ بنیاتنانەوەی بەرنامەی چەکی خۆی نەدات، بەڵام کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە بەدواداچوونی “تەماحە ئەتۆمییەکانی”.
– کۆماری ئیسلامی دەیەوێت دانوستان بکات، بەڵام ئەوان وشەی سەرەکییان نەوتووە کە چەکی ئەتۆمییان ناوێت.
– پێم باشترە لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە ئەم پرسە چارەسەر بکات، بەڵام ڕوونی کردەوە کە لە بەرامبەر “گەورەترین سپۆنسەری دەوڵەتی جیهان بۆ تیرۆر پاشەکشە ناکات”.

































































