زاری کرمانجی :
گەلی کورد هەر لە کۆنەوە ئاشقی چیا و سروشت بووە، کە لە بەهاراندا بۆ کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری بەتایبەت لەدوای باران توانەوەی بەفر و سەرمای زستان سەردانی دەکەن، بەڵام دەبێت بزانین خواردنی گژ و گیایی بەهاری سودی هەیە یان زیان.
خواردنی گژوگیا بەهارییەکان کارێکی لە مێژینەی کوردە کە ساڵانە ڕوو لە شاخ و کێو دامێنی چیاکان دەکەن بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری کە چەندین جۆری هەیە کە لەدوای سەرمایێکی زۆر دوبارە شین دەبن و سەرچاوەیەکی بەسوودی ڤیتامینە بۆ مرۆڤ .
گیا بەهارییەکان زۆر جار وەک گیا دەرمان بەکار دەهێنرێن بۆ نەخۆشیەکان و پەتا وەرزیەکان بەشێکی زۆری کورد کاتێک گژ و گیای بەهاری کۆدەکەنەوە لەناو ساردکەرەوە هەڵدەگرن و زیاتر لە وەرزی سەرمادا دروستی دەکەن و دەیخۆن و لەسەر سفرەی زۆربەی ماڵەکان دەبینرێت، بەتایبەت کەنگر و لوش و کاردی و هەندرێش و سرێلک و چەندین گیای تر .
گیا بەهارییەکان کەم چەورین و دەتوانرێت لەگەڵ هێلکە و پیاز و بەرهەمە دانەوێڵەیەکان ئامادە بکرێت لە هەمان کاتدا پر ڤیتامینە چونکە بەبێ هیچ پێکهاتەیەکی کیمیایی لە شاخەکان دەڕووێت لە نێو کەشوهەوایەکی سروشتی و بە ئاوی باران، بەڵام دەبێت ئاگاداربن لەوەی گژوگیای بەهاری وێرای سوودەکانی زیانیشی هەیە و هەندێک لەگیا بەهاریەکان ژەهراوین و زۆر جار بۆتە هۆی مردنی مرۆڤ.
:- خواردنی گژوگیا بەهارییەکان بەهای خۆراکی زۆریان تێدایە کە پڕن لە ڤیتامین (A، C، K) کانزا و ڤیتامینی زۆریان تێدایە. بەهۆی دژەئۆکسانەکانەوە. هەروەها ڕیشاڵی زۆریان تێدایە. ژەمێکی خۆراکی بەسوود و کەم چەورین.
هەندێک گیا ژەهراوین ئەگەر بەباشی لێ نەندرێن (وەک کاردی) کۆکردنەوەیان لە شوێنی پیس یان نەشۆرینی باش دەبێتە هۆی نەخۆشی. هەندێکیان پێکهاتەی وەک ئۆکسالاتیان تێدایە کە بۆ نەخۆشی گورچیلە خراپە.لە هەمان کاتدا هەندێک کەس هەستیارییان پێیان هەیە.


































































