پێگەی Visita دۆزینەوەیەکی نوێ لە جیهانی زەردەواڵەکان ئاشکرا دەکات.
لە قوڵایی دونیای زیندەوەرەکاندا، دانەیەکی بچووک، بەڵام ناوازە کە پێی دەوترێت (هەنگی گەوهەر) توانیویەتی بەرەنگاری سنوورە بایۆلۆجیەکانی پیری ببێتەوە.
لە قۆناغی کرمۆکەییدا، ئەم بوونەوەرە دەتوانێت بچێتە دۆخێک بە ناوی دیاپاز. ئەم قۆناغە وەستانێکی قووڵە لە گەشەکردن کە نەک تەنها پرۆسەی بایۆلۆجی خاو دەکاتەوە بەڵکو کاتژمێری بایۆلۆجیشی دەگێڕێنێتەوە دواوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەم میکانیزمە سروشتییە تەمەنی هەنگەکان بە ڕێژەی لە ٣٦٪ زیاد دەکات و پرۆسەی پیربوونی گەردیلەیان بە نزیکەی سێیەکی خاو دەکاتەوە. ئەم دیاردەیە تا ئێستا لە ئاژەڵانی خاوەن سیستەمی Epigenetics هاوشێوەی مرۆڤ بەدی نەکرابوو. جیاواز لە زۆربەی بوونەوەرە بچووکەکان، لەم زەردەواڵەیە (هەنگی گەوهەر) سیستەمێکی چالاک بۆ DNA هەیە کە هاوشێوەی مرۆڤ کار دەکات. ئەم تایبەتمەندییە وای لێ کردووە مۆدێلێکی بێهاوتا بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی پیربوون.
توێژینەوەیەکی ورد دەریخستووە گۆڕانکارییە ژینگەییە سادەکان وەک دابەزاندنی پلەی گەرمی یا ڕووناکی دەتوانن ئاماژەکان چالاک بکەن لە خانەکاندا کە ڕێڕەوی گەردیلەکان دەکوژێننەوە یان خاو دەکەنەوە. ئەم دۆزینەوەیە پەنجەرەیەکی نوێ دەکاتەوە بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ڕۆڵی ئەزموونەکانی سەرەتای ژیان و خێرایی پڕۆسەی پیربوون. نەک تەنها لە زەرەدەواڵەکاندا، بەڵکو لەوانەیە ڕۆژێک لە مرۆڤدا بێت. ئایا دەتوانرێت ڕۆژێک پرۆسەی پیربوون لە مرۆڤدا بوەستێنرێت یان پێچەوانە بکرێتەوە وەک ئەوەی لە هەنگەکاندا ڕوودەدات؟ هەرچەندە ئێمە هێشتا دوورین لە بەکارهێنانی کرداری ئەم میکانیزمانە، بەڵام دۆزینەوەی ئەم توانایە لە بوونەوەرێکی بە ڕواڵەت سادەدا، سەرنجڕاکێشترین نیشانەیە کە پێمان دەڵێت لەوانەیە کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی پیری ئاڵۆز نەبێت، بەڵکو لە سادەیی سروشتدا بێت.
زانایان ئێستا بە وردبینی لە پڕۆسەی گەردیلەیی وەک mTOR و IGF و DNA methylation ئەم نهێنییە سروشتییە بکەنە مۆدێلێک و لەوانەیە داهاتوویەک دروست بکەن کە تێیدا پیربوون تەنها هەڵبژاردنێک بێت نەک ناچاری.


































































