مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هۆشداریدا لەوەی ئێران ڕووبەڕووی “ڕۆژێكی زۆر خراپ دەبێتەوە” ئەگەر نەتوانێت ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی بكات.
ترەمپ لە پۆستێكی سۆشیاڵ میدیادا ڕایگەیاندووە كە ڕێككەوتنی پێ باشترە، بەڵام جەختی لەوەش كردەوە كە ئەگەر ڕێككەوتنێك نەگاتە ئەو وڵاتە، “ڕۆژێكی زۆر خراپ دەبێت بۆ ئەو وڵاتە و بەداخەوە بۆ گەلەكەی”.
ترەمپ ڕەتیكردەوە هیچ ناكۆكییەك لەگەڵ ژەنەراڵ دانیال كین، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران هەبێت و ڕاپۆرتەكانی دژایەتی سەربازی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك بە “هەواڵی ساختە” ناو برد.


































































