بەڵگەنامەیەکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و وەزارەتی پەیوەندییەکان ئاشکرای دەکات کە 20% کرێی خزمەتگوزاری لەسەر ئینتەرنێت و باڵانسی هێڵەکانی مۆبایل دەسەپێنێت
نوسراوەکە ڕێنمایییەکی تێدایە بۆ کۆمپانیاکانی جێبەجێکردنی گرێبەستی خزمەتگوزاری FTTH و بەبازاڕکردنی ئینتەرنێت، سەپاندنی کرێی خزمەتگوزاری 20% لەسەر پڕکردنەوەی یەکەی مۆبایل و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنەرانی ناوخۆی عێراق دەسەپێنێت.
بە گوێرەی بڕیارەکە ئەو پارەیەی لەو باجە کۆدەکرێتەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی ی وەزارەتی دارایی عێراق، بە گوێرەی ڕێنماییەکە لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

































































