موڕشید برادۆستی – سۆران :
دوای بە ئیدارەكردنی سۆران، هێنانە كایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و فەرمانگەی نوێ لە ناوچەكە بەردەوامی هەیە، بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوان و بەرێوەبەرەكەشی دەستنیشانكراوە.
هابیل زرار كە وەك بەڕێوەبەری گشتی لاوانی ئیدارەی سۆران دیاری كراوە، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەسەر داواكاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوان، لەمەودووا سەرجەم ناوەندەكانی وەرزش و لاوان لە دەڤەری سۆران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئێمە دەبن.”
زیاتر گووتی:” بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كارەكانی وەرزش و لاوان لە یەكتر جیا دەكرێنەوە و بۆ هەر یەكێكیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكرێنەوە.”
گووتیشی:” سنووری بەڕێوەبەرایەتییمان پێشتر تەنها ناوەندەكانی وەرزش و لاوانی سۆران، سیدەكان، مێرگەسۆر، رواندز هەبوو، خۆشەختانە بە هەماهەنگی سەرپەرشتیاری ئیدارە، رەزامەندی بۆ ناوەندی وەرزش و لاوانی چۆمان و خەلیفان وەرگیراوە و لە داهاتووەكی نزیك دەكرێنەوە، بۆ بارزانیش نوسراو كراوە و هەوڵی كردنەوەی بۆ دەدەین.”