مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی كۆئۆردینیاتی نەخشەی عێراق، ناڕەزایەتییەكی كەنداو بەدوای خۆیدا هێنا و بەغداش ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
پێشكەشكردنی هێڵكاری و كۆئۆردینیاتی دەریایی لەلایەن عێراقەوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان كاردانەوەی بەرفراوانی وڵاتانی كەنداو بەدوای خۆیدا هێنا و داوای گفتوگۆی دیپلۆماسی دەكات. وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوكاری كەنداو ئەم هەنگاوە بە پێشێلكردنی سەروەری كوەیت بەسەر ناوچە دەریایییەكانیدا دەزانن، لە كاتێكدا كوێت ناڕەزایەتییەكی فەرمی خۆی تۆمار كردووە.
لەبەرامبەریشدا بەغدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە كردەوەكانی لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكانە و ناكۆكییەكە تەنیا بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت. سعوودیە، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین هەموویان پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ كوەیت و پابەندبوونی بە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەربڕیوە.
جگە لەوەش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عومان، ڕوونی كردەوە كە بەغدا پابەندە بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و پێی وایە دانوستان باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە.


































































