زاری كرمانجی-سرێشمە
سۆران شێرزاد سەرۆكی شارەوانی سرێشمە، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوابەدوای بارینی بەفرو بارانێکی زۆر لە وەرزی زستان لە لایەک و هەروەها “زەنەک”ـــی زەوی بەردەم بنکەی تەندرووستی و قوتابخانەی سرێشمە لە لایەکی تر وەک هۆکاری سەرەکی بۆ ڕاخووشینی قوڕِ و لیتەو درووستکردنی چاڵێکی ئێکجار زۆر لەسەر ڕێگای سەرەکی گەڕەگی “دەروازە” لە سنووری شارەوانیمان، کە ببووە هۆی درووستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ قوتابیان و دانیشتوانی گەڕەکە”.
لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانیمان و لەسەر پێشینەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سۆران، قۆناغ بە قۆناخ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە دەدرێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو: “لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەو گۆڕینی ئاڕاستەی تەواوی سەرچاوە ئاوییەکانین و بەو هیواییەین بتوانین لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو گرفتە بە یەکجاری چارەسەر بکەین.


































































